2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیكدەبێتەوە
پەیام
ئاماری قوربانییانی كەرتی غەززەی فەڵەستین بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە لە 244 هەزار شەهید و بریندار نزیك دەبێتەوە.
ئاماری ئەو كەسانەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەم، ئۆكتۆبەری 2023وە تا ئێستا، بەهۆی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنییەوە لە كەرتی غەززە شەهید بوون گەیشتووەتە 72 هەزار و 70 كەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، لە ڕاگەیاندراوێكدا نوێترین زانیاری سەبارەت بە قوربانییانی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی، سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە، بڵاو كردەوە.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا تەرمێك گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكانی غەززە و 10 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە "لە دەستپێكی ئاگربەست لە غەززە لە 10ی ئۆكتۆبەری 2025ـەوە، 612 كەس شەهید و هەزار و 640 فەڵەستینیش بریندار بوون".
بەپێی ڕاگەیانراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەكەم، ئۆكتۆبەری 2023وە تا ئێستا، بەهۆی بەردەوامیی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنیەوە لە كەرتی غەززە شەهید بوون، گەیشتووەتە 72 هەزار و 70 كەس، ژمارەی بریندارەكانیش بۆ 171 هەزار و 738 كەس بەرز بووەتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەكرێت هێشتا تەرمی هەزاران كەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناكاندا ماونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە