2 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
تەكەر كارلسۆن: ئیسرائیل گرانترین بارە بەسەر شانی ئەمریكاوە
پەیام
تەكەر كارڵسۆن، ڕۆژنامەوانی
دیاری ئەمریكا ڕایگەیاند: ئیسڕائیل گرانترین بارە بەسەر شانی ئەمریكاوە و بەشێك لە
بەرپرسانی وڵاتەكەمان ئەوەندەی دۆستایەتییان بۆ ئیسڕائیل هەیە بۆ وڵاتەكەی خۆیان نیانە!
تەكەر كارڵسۆن،
لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵێكی عەرەبی ڕەخنەی توند لە سیاسەتی وڵاتەكەی
دەگرێت سەبارەت بە پشتیوانیكردنی بێسنووری تەلئەبیب و بە "گرانترین باری دەرەكی"
بەسەر شانی ئەمریكاوە وەسفی دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكەیدا
كارڵسۆن ڕایگەیاند، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندیی قەوارەكەی ئەمریكا بەكاردەهێنێت
و جێی سەرسوڕمانە كە سەركردەكانی واشنتن ڕێگە بەمە دەدەن، تەنانەت پێی وایە بەشێك
لە بەرپرسانی ئەمریكی دڵسۆزییان بۆ ئیسرائیل زیاترە تا بۆ وڵاتەكەی خۆیان.
لە بەشێكی دیكەی
قسەكانیدا، كارڵسۆن هۆشداری دا لە فشاری لایەنگرانی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئەمریكا بۆ
بەكارهێنانی سەروەت و توانای وڵاتەكەیان بەمەبەستی هەڵگیرساندنی جەنگ و ڕووخاندنی
دەسەڵات لە ئێران، كە بە بڕوای ئەو دروستكردنی پشێوی لە ئێران خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی
هیچ لایەك ناكات.
ئەم لێدوانانە لە
كاتێكدان كە لە چاوپێكەوتنێكی ئەم ڕۆژنامەنووس لەگەڵ مایك هەكابی، باڵیۆزی ئەمریكا
لە ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو كە هیچ كێشەیەكی نییە ئەگەر ئیسرائیل دەست بەسەر بەشێكی
فراوانی خاكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە