2 کاتژمێر پێش ئێستا
39 جار خوێنراوەتەوە
داعش هەڕەشە لە حكومەتی سووریا دەكات و شەرع بە بووكەڵە ناو دەبات
پەیام
داعش لە پەیامێكی
دەنگیدا هەڕەشەی توند لە حكومەتی نوێی سووریا دەكات و بە حكومەتێكی "عەلمانی
و هەڵگەڕاوە لە ئایین" وەسفی دەكات، هاوكات ڕایدەگەیەنێت كە سووریا تەنیا لە
دەستی ئێرانەوە كەوتووەتە ژێر هەژموونی ئەمریكا و توركیاوە.
لە ڕێگەی پلاتفۆرمەكانی
سەر بەو گرووپەوە، تۆمارێكی دەنگیی ئەبو حوزەیفە ئەنساری، وتەبێژی ڕێكخراوی داعش بڵاوكرایەوە،كە
تێیدا دەڵێت: حكومەتی ئێستای سووریا "حكومەتێكی عەلمانییە و لە ئایین هەڵگەڕاوەتەوە،
بۆیە پێویستە شەڕی لەگەڵدا بكرێت بۆ ئەوەی خاكی شام لە دەستیان ڕزگار بكرێت".
هەروەها وتەبێژەكەی داعش هەڕەشە لە سەرۆكی حكومەتی گواستنەوە دەكات و
دەڵێت: "كۆتایی ئەحمەد شەرع هیچ جیاواز نابێت لە كۆتاییەكەی بەشار ئەسەد".
لە بەشێكی دیكەی
قسەكانیدا، وتەبێژەكەی داعش هێرشێكی توند دەكاتە سەر جۆلانی و پێی وایە سیستەمەكەی
ملكەچی هەژموونی ئەمریكایە و فریوی توركیا و ڕۆژئاوای خواردووە.
ئەنساری ئۆپەراسیۆنی
(بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژی) كە بووە هۆی ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد بە "شانۆگەرییەكی
توركی بە دەرهێنانی ئەمریكی" ناوبردووە و ڕایگەیاندووە كە لەمەودوا ئەوان
حوكمی سووریا دەكەن و جۆلانیش تەنها "بووكەڵەیەكی بێ ڕۆحە" و لەلایەن ئەوانەوە
دەجوڵێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە