2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
ئەکسیۆس: ئەمریکا ئامادەیە بە مەرج هەینی داهاتوو لەگەڵ ئێران کۆ ببێتەوە
پەیام
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە پێگەی "ئەکسیۆس"ی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا پێشنیازێکی ورد و نووسراو سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەش بکات، دانوستانکارانی ئەمریکی ئامادەن ڕۆژی هەینی داهاتوو لە جنێف خولێکی نوێی گفتوگۆکان دەست پێ بکەن.
بە پێى هەواڵى پێگە ئەمریکییەکە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چاوەڕێی پێشنیازێکی وردی تاران دەکات و ئەگەر ڕەشنووسەکە بگات، واشنتۆن ئامادەیە بۆ گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە.
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەنگە هەردوولا پێش گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، باس لە "ڕێککەوتنێکی کاتی" بکەن، بەڵام ئەمریکا جدییە لەوەى کە نایەوێت کات بە گفتوگۆکانەوە بکات، چونکە زانیارى ئەوەى لایە کە ئێران نزیکە لە بەدەستهێنانى بۆمبى ئەتۆمی.
بەپێى پێگەى ئەکسیۆس، بەرپرسانی ئەمریکا ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە بە "دواهەمین دەرفەت" ناو دەبەن کە ترەمپ بە ئێرانی داوە؛ پێش ئەوەی پەنا بۆ هێرشێکی سەربازیی بەرفراوانی هاوبەش لەگەڵ قەوارەى زایۆنی ببرێت، کە ڕەنگە ڕاستەوخۆ "عەلی خامنەیی" ڕێبەری باڵای ئێران بکاتە ئامانج.
هەروەها ئەوەش بڵاو کراوەتەوە، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر، نێردراوانی ترەمپ، داوایان لە عەباس عێراقچی کردووە پێشنیازێکی نووسراو پێشکەش بکات. ئەوان جەختیان کردووەتەوە کە هەڵوێستی ترەمپ "نەهێشتنی پیتاندنی یۆرانیۆمە" لە ناوخۆی ئێران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە