1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

كیم جۆنگ ئوون بە سەرۆكی حزبی دەسەڵاتداری كۆریای باكوور هەڵبژێردرایەوە

پەیام

جارێكی دیكە (كیم جۆنگ ئون) بە كۆی دەنگی كۆنگرەی حیزبەكەی، بە سەرۆكی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتدار لە كۆریای باكوور هەڵبژێردرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی كۆریای باكو‌ور ڕایگەیاند، لە كۆنگرەی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتداردا،"كیم جۆنگ ئون" جارێكی دیكە  بە كۆی دەنگ وەك سكرتێری گشتیی حزب هەڵبژێردراوەتەوە. بەشداربو‌وانی كۆنگرەكەش بە چەپڵەڕێزان و دروشمی "بژی سەركردە" پێشوازییان لە بڕیارەكە كرد.

لە وتارەكەیدا دوای هەڵبژاردنەوەی، كیم جۆنگ ئوون بەڵێنی دا تواناكانی بەرگریی وڵاتەكەی بەهێزتر بكات و پەرە بە چەكە ئەتۆمییەكان بدات بۆ ڕو‌وبەڕو‌وبو‌ونەوەی "هەڕەشە بەردەوامەكانی ئەمریكا".

كیم، دانی بەوەدا نا كە وڵاتەكەی ڕو‌وبەڕو‌وی ئاڵنگاریی گەورەی ئابو‌وری بو‌وەتەوە، بەڵام جەختی لەسەر سیاسەتی "پشتبەخۆبەستن" كردەوە بۆ تێپەڕاندنی سزاكانی ڕۆژئاوا و چارەسەركردنی قەیرانە ناوخۆییەكان.

پێش كیم، باوك و باپیریشی هەمان پۆستیان هەبووە، سەرۆكی حزب و سەرۆكی دەوڵەت بوون، شارەزایانیش پێیان وایە ئەم دووبارە هەڵبژاردنەوەیەی ناوبراو پەیامێكی ڕوونە كە (پیۆنگ یانگ) سازش لەسەر بەرنامە مو‌وشەكییەكەی ناكات و مل بۆ داوا و فشارەكانی ئەمریكا و ئەورووپا نادات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كیم جۆنگ ئوون بە سەرۆكی حزبی دەسەڵاتداری كۆریای باكوور هەڵبژێردرایەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: ئەركی لە پێشینەمان بەرەوپێشبردنی هێز و توانای ئەتۆمییە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا ئامادەیە بە مەرج هەینی داهاتوو لەگەڵ ئێران کۆ ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەكەر كارلسۆن: ئیسرائیل گرانترین بارە بەسەر شانی ئەمریكاوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەربازێكی پێشووی ئەمریكا دژى بەتاوانناساندنی ناڕەزایەتی بەرانبەر ئیسرائیل دەوەستێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێگری لە نازییەكان، نەمسا ماڵی هێتلەر دەکاتە بنكەی پۆلیس

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "لێدوانەكانی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ دەستبەسەرداگرتنی زیاتری خاكی وڵاتانی عەرەبییە"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە نێوان بژاردەی سەربازی و بەربەستە یاساییەكاندا؛ ئەمریكا و ئێران كەوتوونەتە لێواری قۆناغێكی هەستیار

سەرەتا