2 کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

قەدەغەی گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە؛ هەڵگیرا


دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق ئەو نووسراوەی ھەڵوەشاندەوە کە قەدەغەی کردبوو زێڕ و مۆبایل لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بە میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگەیاندووە کە، بەیانی ئەمڕۆ ئەو نووسراوەی کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقی ئاراستەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کردبوو، لەبارەی قەدەغەکردنی ھاوردەکردن و گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی، ھەڵوەشایەوە و کاری پێ ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بڕیاری ھەڵوەشانەوەکە ئەمڕۆ بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی و ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی دەنێردرێت.

پێشتر بڕیارەکە لەسەر ئەو بنەمایە دەرچوو بوو کە، ئۆفیسێکی دەزگای پێوانەسازیی و کۆنترۆڵی جۆریی فیدراڵی لە ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی نەبوو بۆ ئەوەی پشکنین بۆ ئەو بابەتانە بکات. ھاوکات وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، عەبدولزەھرە ھینداوی ڕایگەیاندووە کە دەبێت ھاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف و کەرکووک، ئۆفیسی دەزگای پێوانەسازیی و کۆنترۆڵی جۆریی فیدراڵی لە ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی بکرێتەوە".

بەپێی زانیارییەکان دوێنێ چوارشەممە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئاگادار کردەوە کە نابێت زێڕ و مۆبایل لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی بگوازنەوە.
لە نووسراوەکەدا ئەوە ھاتبوو کە، نابێت زێڕ، مۆبایل و سەرجەم ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ڕێگای گواستنەوەی ئاسمانی و کارگۆوە بۆ ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی بگوازرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەدەغەی گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە؛ هەڵگیرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان: هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی گەرمیان پرۆسەی شیاندنی پێشوەختە بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان و ئامێری پزیشکی ڕادەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان فاکتەری ئارامی و سەقامگیرى دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا بورهان حاجی هادی بانگخواز كۆچی دوایی كرد و لە هەڵەبجە بەخاكسپێردرا

سەرەتا