2 کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوان لەنێوان سوەیدا و دیمەشق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

میدیای فەرمیی سووریا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە پاسێکی هەڵگری ئەو کەسانەی لە لایەن حکومەتی سووریاوە دەستگیرکرابوون، گەیشتە مەرزی "المتونة" لە گوندەواری باکووری پارێزگای سوەیدا. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراواندایە کە لەنێوان شاری سوەیدا و حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنەکە ئاڵوگۆڕی ٩١ کەس لە هەردوولا دەگرێتەوە؛ بە جۆرێک ٦١ دەستگیرکراو دەگەڕێنەوە بۆ سوەیدا و لە بەرامبەردا ٣٠ کەسی تر ڕادەستی دیمەشق دەکرێنەوە. ئامانج لەم لێکتێگەیشتنە خاوکردنەوەی گرژییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی لێکەوتەکانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەیە، کە بە چاودێریی ڕاستەوخۆی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی تریشەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستی کردەوە کە ئۆتۆمبێلەکانی خاچی سوور گەیشتوونەتە "زیندانی عەدرا" بۆ گواستنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی خەڵکی سویدان و لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێڵدراونەتەوە.  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانەکانی ئه‌مڕۆ تەنیا له‌سەر بابەتە ئەتۆمییەکان و هەڵگرتنی سزاکانه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوان لەنێوان سوەیدا و دیمەشق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزشکیان: ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا؛ شاندێكی ئێرانی له‌ جنێفن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزى ئاسمانى ئیسرائیل گەیاندنی خواردنی بۆ ناو بنكە سەربازییەكانى قەدەغە دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کاردانەوەی ئێران بەرامبەر وتارەکەی ترەمپ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: کورد خۆبەڕێوەبەریی دەوێت بەڵام ئێستا بە ئیدارەى خۆجێیی ڕازی بووە

سەرەتا