2 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دانوستانەکانی ئهمڕۆ تەنیا لهسەر بابەتە ئەتۆمییەکان و هەڵگرتنی سزاکانه
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ئاماژهی بهوه كرد کە دانوستانەکان تەنیا تیشک دهخهنه سەر بابەتە ئەتۆمییەکان و هەڵگرتنی سزاکان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی خوێندکارانی ئێران (ISNA)، بەقائی پێش دەستپێکی گەڕی سێهەمی دانوستانەکان لە نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ بۆ ڕۆژنامهنووسان قسهی كردووه و باسی لهوه کرد کە وڵاتەکەی سەرنج و هەڵسەنگاندنەکانی خۆی بە وردی گەیاندووەتە وەزیری دەرەوەی عومان، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی کە ناوبژیوانی گفتوگۆکان دەکات، ئهوهیشی خستهڕوو کە دانوستانەکان تەنیا تیشك دهخهنه سەر پرسی ئەتۆمی و ههڵگرتنی سزاکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەقائی، ئهوهی وەبیرهێنایەوە کە سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی، هاوشێوەی گەڕی دووهەم بهشداری گەڕی سێهەمی دانوستانەکان دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە