1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
پزشکیان: ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەڵوێستەی تاران تەنیا لێکدانەوەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو لەسەر بنەمایەکی "عەقیدەیی و فیقهی" دامهزراوە و وەک بنەمایەکی نەگۆڕی دەوڵەت سەیری دەکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران ڕوونیکردەوە کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، فەتوایەکی شەرعی بۆ حەرامکردنی چەکی کۆمەڵکوژ دەرکردووە.
پزیشکیان دەڵێت ئەم فەتوایە کە لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزاردا دەرچووە، بەو مانایەیە کە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن تارانەوە بە تەواوی قەدەغەیە و ئەم بڕیارە وەک "حوکمێکی فیقهی چەسپاو" دەمێنێتەوە و ناکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییە تەکتیکییەکان.
لە لایەکی ترەوە، مەسعوود پزیشکیان باسی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شارەکانی ئێران کرد. ناوبراو لایەنە دەرەکییەکانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو جووڵانەوە ناڕەزایەتییانەوە بوون و وتی: ئەوانەی بە "دوژمن" ناوی بردن، لە ڕێگەی ئەو خۆپێشاندانانەوە هەوڵی ڕووخاندنی ڕژێمی ئێرانیان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە