2 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
سەرباری ڕێگرییەكان 100 هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژیان كرد
پەیام
سەرباری ڕێكارە ئەمنییە توندەكانی سوپای قەوارەی زایۆنی، نزیكەی 100 هەزار فەڵەستینی نوێژی دووەم هەینی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا و ڕوویان لە قودس كرد.
ئەمڕۆ، نزیكەی 100 هەزار نوێژخوێن نوێژی دووەم هەینی مانگی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجام دا، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هێزەكانی قەوارەی زایۆنی ڕێكاری زۆر توندیان لە دەروازەكانی شاری قودس و ڕێگاكانی بەرەو مزگەوتەكە گرتبووە بەر.
هەزاران فەڵەستینی لە بازگەكانی "قەلەندیا" و "قوبەی ڕاحێل"ەوە بەرەو قودس بەڕێ كەوتن، بەڵام چەكدارانی زایۆنی تەنها ڕێگەیان بە 10 هەزار كەس دا كە مۆڵەتی تایبەتیان هەبێت.
هەروەها مەرجی تەمەنیان بۆ نوێژخوێنان دیاری كردبوو، بەجۆرێك پیاوان دەبێت تەمەنیان سەروو 55 ساڵ و ژنانیش سەروو 50 ساڵ بن.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەكان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی زایۆنی بڕیاری دوورخستنەوەیان بۆ 280 كەسی نیشتەجێی قودس دەركردووە، لەنێویاندا پیاوانی ئایینی و ڕۆژنامەنووسان هەن.
هەروەها لە دوای دەستپێكردنی جەنگی سەر كەرتی غەززە لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023وە، ڕێگرییەكان زیاد دەكەن و چوونە ناو حەرەمی قودس پێویستی بە مۆڵەتی ئەمنی و پشكنینی وردی ناسنامە هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە