2 کاتژمێر پێش ئێستا
184 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان جەنگێكی كراوە لە دژی ئەفغانستان ڕادەگەیەنێت
پەیام
وەزیری بەرگریی پاكستان دژی ئەفغانستان "جەنگێكی كراوە" ڕادەگەیەنێت و گرژییەكان دەگەنە ئاستێكی بێپێشینە.
دوای پەرەسەندنە سەربازییە خوێناوییەكانی نێوان هەردوولا، كە بووەتە هۆی كوژرانی دەیان كەس، وەك مەترسیدارترین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا، خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاكستان، ڕایگەیاند: وڵاتەكەی چووەتە نێو "جەنگێكی كراوە" دژی حكومەتی ئەفغانستان.
ئاسف، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێكس"ەوە ئاماژەی بەوە كرد، "سەبری ئیسلام ئاباد كۆتایی پێهاتووە"، و كابوڵی تۆمەتبار كرد بەوەی خاكەكەی گۆڕیوە بۆ "سەكۆیەك بۆ كۆكردنەوە و هەناردەكردنی تیرۆر"، هاوكات هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی یەكلاكەرەوەی بەرامبەر هەر بەئامانجگرتنێكی وڵاتەكەی كرد.
ناوبراو بزووتنەوەی تاڵیبانیشی تۆمەتبار كرد بەوەی كە ئەفغانستانی كردووەتە " پاشكۆی هیندستان".
لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان كوژرانی 55 سەربازی پاكستانی و دیلكردنی ژمارەیەكی دیكەی لەسەر سنوورەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە و كوژرانی هەشت سەربازی خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا پشتڕاستكردەوە.
ئەم پەرەسەندنە توندە دوای چەند مانگێك لە گرژی و داخستنی دەروازە سنوورییەكان دێت، كە لە پاش پێكدادانەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە دەستی پێكردبوو و تێیدا زیاتر لە 70 كەس كوژرابوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە