2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
ئهمڕۆ گهڕێكی دیكهی دانوستانی نێوان ئهمریكا و ئێران له سویسرا بهڕێوهدهچێت
پهیام
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری جنێف، خولێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەڕێوەدەچێت. ئامانجی ئەم کۆبوونەوانە چارەسەرکردنی کێشە کۆنەکانی پەیوەست بە بەرنامە ناوەکییەکەی تاران و ڕێگریکردنە لە هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر سایەی جووڵە و بەهێزکردنی توانای سەربازیی دایە.
ئەم گفتوگۆیانە کە لەم مانگەدا دەستیان پێکردووەتەوە، هەوڵێکن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانێکی چەند دەیەیی. واشنتۆن و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی لەگەڵ قەوارەى زایۆنی کە گومانیان هەیە ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی بدات، بەڵام تاران بەردەوام ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە ئاشتیانەبوونی بەرنامەکەی دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی «ڕۆیتەرز»، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا و جارید کۆشنەر، زاوای دۆناڵد ترەمپ، لەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیانەدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێراندا بەشدار دەبن. ئەم دیدارەش تەواکەری ئەو کۆبوونەوانەیە کە هەفتەی ڕابردوو بە نێوەندگیریی بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە جنێفدا ئەنجام دراون.
لە لایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ لە میانی وتارێکیدا لەبەردەم کۆنگرێسدا، ئاماژەی بە ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران کرد، بەڵام ڕایگەیاند کە ئەو دیپلۆماسی بە بژاردەی یەکەم دەزانێت. لەگەڵ ئەوەشدا بە توندی جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە