1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
دەرچوویەكی دانەمەزراوی كۆیە 15 ساڵە سەرقاڵی ئامادەکردن و فرۆشتنی ترشیاتە
پەیام
گەنجێكی شاری كۆیە كە دەرچوویەكی دانەمەزراوە، چەند ساڵێكە دووكانی ترشیاتی داناوە و جۆرەها ترشیات ئامادە دەكات و لە ڕێگەیەوە بژێوی پەیدا دەكات.
ئەو گەنجە ناوی سەنگەر نەجمەدینە و دەڵێت ترشیاتی كۆیە تایبەتە، لە 1980ەوە لە كارگەیەك دروستی دەكەن و ساغی دەكەنەوە، لە ڕەمەزانیشدا خواستی زۆری لەسەرە، سەنگەر نەجمەدین باسی جۆرە سیرێكی تایبەتیش دەكات كە بۆنی نایەت و دوای خواردنیشی دەكرێت بچیتە ناو مزگەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە