1 کاتژمێر پێش ئێستا 158 جار خوێنراوەتەوە

بۆ مووچەی مانگی شوبات دارایی عێراق چاوەڕێی دارایی هەرێمە

پەیام

بەغداد هەموو ئامادەكارییەكانی ناردنی مووچەی هەرێمی تەواو كردووە و چاوەڕێی هەرێمە كە تا ئێستا 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی ئامادە نەكردووە، مووچەخۆرانیش چاوەڕێن حكومەت، لە ناردنی ئەو پارەیە پەلە بكات.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی كانوونی دووەمی ڕەوانەی بەغداد كرد، بەڵام دوای سێ ڕۆژ هێشتا ئەو 120 ملیارەی ئامادە نەكردووە كە پێویستە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ڕەوانە بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام دوای گەیشتنی لیستی مووچە بە بەغداد، لەئێستادا وردبینیكردن تیایدا كۆتایی هاتووە، هاوكات وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەردەوامیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو بڕەی لەسەری ڕێككەوتوون، وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە.

بەمەش ئامادەكارییەكانی عێراق لەوبارەیەوە تەواو بوون و بەغداد چاوەڕێی هەرێمە بۆ ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ تاكو دەست بە تەمویلكردنی مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێم بكات.

هەرچەندە هاووڵاتیانی هەرێم لەئێستادا بە وردی چاودێریی هەنگاوەكانی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە دەكەن تا بەشێك لە كێشە داراییەكان و سەختیی ژیانیان كەم بكاتەوە، بەڵام بەغداد بەپێی ڕێككەوتنەكەی ساڵی ڕابردوویان، بۆ ناردنی مووچە چاوەڕێی دارایی هەرێمە تا پشكی داهاتی ناوخۆی بۆ ڕەوانە بكات و لە هەرێمیش هەنگاوەكان بە شێوەیەكی سست و لەسەرخۆ بەڕێوە دەچن.

ئەمڕۆیش دارایی هەرێم 120 ملیارەكەی ڕەوانەی بەغداد نەكرد و پێدەچێت بگاتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    زانایەكی كوردی ناودار و گەورەی جیهان لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و باران بەڕێژەى جیاواز دەبارێت

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ مووچەی مانگی شوبات دارایی عێراق چاوەڕێی دارایی هەرێمە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناڵى ئاڤا و ڕووداو بە بەرنامە کار لەسەر تێکدانى دەروونى خەڵک دەکەن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەدەغەی گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە؛ هەڵگیرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان: هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی زه‌نگی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌

سەرەتا