27/02/2026 474 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و باران بەڕێژەى جیاواز دەبارێت

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و باران لە زۆربەى ناوچەکان بەڕێژە و بڕى جیاواز دەبارێت، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی   27-02-2026  
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت . لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم ( پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان ) ڕێژەی دابارین زیاتر  دەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت . هەروەها پێشبینی دەکرێت هەندێک کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە بێت . هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 10 – 20).کم/ک دەبێت. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9 ) کم . لەو ناوچانەی بەفر و باران هەیە مەودای بینین لە نێوان ( 4 - 6 ) کم
پلەکانی گەرما /  پلەکانی گەرما بە نزیکی 2 تـــــا 4 پلە نزم دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاوییەکان ( 5 - 7 ) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام 6 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 13  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ 8 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 19 پلەی سیلیزی
سبەى  شەممە   28-02-2026  
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 10 – 20).کم/ک دەبێت. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10 ) کم/ک . 
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 13  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ 9 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی
27-02-2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

سەرەتا