2 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
چین داوا لە هاوڵاتییانى دەکات گەشت بۆ ئێران نەکەن و ئەوانەشى لەوێن جێی بهڵێن
پەیام
بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكەوە، چین داوا لە هاووڵاتیانی دەكات گەشت بۆ ئێران نەكەن، ئەوانەشی لەوێن ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران و دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم گفتوگۆ ئەتۆمییەكانی نێوان هەردوو لادا، وڵاتی چین هۆشدارییەكی فەرمیی ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆی كرد و داوای لێكردن گەشت بۆ ئێران نەكەن، ئەم هەنگاوەش لە كاتێكدایە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەكان لە تێكچوونی بارودۆخی ئەمنیی ناوچەكە ڕوو لە هەڵكشانە.
بەگوێرەی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە ناو خاكی ئێران كردووە لە زووترین كاتدا ئەو وڵاتە جێبهێڵن. وەزارەتەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بارودۆخی ئێستا ڕەنگە مەترسیی زیاتر بۆ سەر سەلامەتییان دروست بكات، ئاماژەی بەوەش كردووە، حكومەتی پەكین لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكات و هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری مەترسییەگان دەكات.
ئەم هۆشدارییەی پەكین لە چوارچێوەی زنجیرەیەك هۆشداری و هەنگاوی هاوشێوەی چەندین دەوڵەتی دیكەی جیهاندایە، كە ڕێنمایی گەشتكردنیان دەركردووە یان داوایان لە هاووڵاتییانیان كردووە ئێران چۆڵ بكەن، یاخود خۆیان لە گەشتكردن بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرن؛ ئەوەش بەهۆی نیگەرانی لە ئەگەری فراوانبوونی پەرەسەندنە سەربازییەكان لە گەڵ واشنتۆن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە