1 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا چوار ڕۆژ پشوویان ڕاگەیاند
پەیام
بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشى هەردوو وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەبەر سەلامەتى مامۆستایان و قوتابیان لە سبەینێوە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ پشووە.
ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە
ڕاگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە