2 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی ناوچەكە پریشكی شەڕی ئێران ـ ئەمریكا و ئـیسرائیلیان بەركەوت
پەیام
هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی سەر ئێران، وڵاتانی ناوچەكەیش پریشكی شەڕیان بەر كەوت و لە چەندین وڵات دەنگی تەقینەوە بیسترا و مووشەك كەوتە خوارەوە.
لە چوارچێوەی هێرشی سەر ئێران و وەڵامی تاران بۆ قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا، چەندین وڵاتی ناوچە، بە تایبەت وڵاتانی كەنداوی عەرەبی كە زۆرترین بنكەی ئەمریكی لێیە، مووشەكیان ئاڕاستە كرا.
بەپێی زانیارییەكان، مووشەكی هایپەرسۆنیكی ئێرانی پێگەی ئاسمانیی زەفرەی لە ئیمارات بە ئامانج گرتووە و دەنگی تەقینەوەیەك لە شاری ئەبووزەبی پایتەختی ئەو وڵاتە بیستراوە و تا ئێستایش گیانلەدەستدانی كەسێك پشتڕاست كراوەتەوە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی قەتەر باسیان لەوە كردووە، كە بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆت مووشەكێكی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە و ئاسمانی وڵاتەكەشیان داخستووە.
لە پایتەختی بەحرەینیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە و زەنگی ئاگاداركرنەوەكان چالاك كراون و مووشەكی ئێرانی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكای لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتەكە بە ئامانج گرتووە و زیانی پێ گەیاندووە.
دەسەڵاتدارانی ئوردونیش خستنەخوارەوەی دوو مووشەكی بالیستی ئێرانی لەسەر ئاسمانی وڵاتەكەیان لە ڕێگەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە ڕاگەیاند. هەروەها دەنگی دەتەقینەوەیش لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بیستراوە.
ئەمەو تا ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی و گشتی لەبارەی زیانەكانەوە لەو وڵاتانەوە ڕانەگەینراوە بەڵام وەك خۆپارێزییەك گەشتە ئاسمانیەكانیان داخستووە و سەكۆنەی هێرشەكانیشیان كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە