2 کاتژمێر پێش ئێستا
185 جار خوێنراوەتەوە
بەرغروسی: ئیسرائیل لەدواى ئێران دەست بە پارچە پارچەکردنی وڵاتانى ناوچەکە دەکات
پەیام
سەرۆک پارتێکی فەلەستینی ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل لە دواى جەنگی سەر ئێران، دەست بەپارچە پارچەکردنی سەرجەم وڵاتانى ناوچەکە دەکات.
مستەفا بەرغروسی، ئەمینداری گشتیی دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی هۆشداری ئەوەیداوە کە ئەگەر ئیسرائیل لە شەری ئێران سەرکەوتوو بێت، دەست بە پارچەپارچەکردنی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەکات.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئامانجی ستراتیژیی ئیسرائیل و ئەمریکا تەنیا ئێران و فەلەستین نییە، بەڵکو تێکشکاندنی هەر هێزێکە کە ڕووبەڕووی پلانە ئیمپریالیستییەکانیان بێتەوە.
بەرغووسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئیسرائیل دەیەوێت نەخشەی ناوچەکە لەژێر ناوی "ئیسرائیلی گەورە" بگۆڕێت، کە بەشێکی زۆری وڵاتانی میسر، سووریا، عێراق، لوبنان، ئوردن و تەنانەت عەرەبستانی سعوودییش دەگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە