02/03/2026 467 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەرى نمەباران و تاوەباران هەیە

پەیام 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەرى نمەباران و تاوەباران بەبڕى جیاجیا هەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە   2-3-2026
کەش / ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت, لەکاتەکانی نیوەڕؤ تاکو ئێوارە ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە وە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی ئەم ناوچانە دەبارێت وەهەروەها ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەلاتی شاری هەولێر و باشووری پارێزگای سلێمانی و هەروەها هەندی لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک هەیە, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگؤڕێت.  
خێراى با / لەسەر خۆ - مام ناوەند  ( 10 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما /  نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ شایانی باسە نزمترین پلەکانی گەرما لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان وە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم  بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 12 پلەی سیلیزی 
پیرمام 7 پلەی سیلیزی
سۆران 6 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران -2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 8 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 9 پلەی سیلیزی
دهۆک 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 11 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 13 پلەی سیلیزی
سبەى سێ شەممە 3- 3- 2026 
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت . 
خێراى با / مام ناوەند   ( 10 – 20 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (1 – 3) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 9 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران -1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 10  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 16 پلەی سیلیزی
2 – 3- 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا