8 کاتژمێر پێش ئێستا 267 جار خوێنراوەتەوە

کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

پەیام

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پەسەندكردنی پڕۆژەبڕیارێكی بۆ دەستبەستن و سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك لە جەنگی سەر ئێران ڕەت كردەوە.

ئەنجومەنەکە لە دەنگدانێكدا و بە جیاوازییەكی كەم پڕۆژەبڕیاری سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەت كردەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە 219 دەنگی ڕازی لە بەرانبەر 212 دەنگی ناڕازی، پرۆژەبڕیاری دەسەڵاتی جەنگی ڕەت كردەوە، كە ئامانجیەتی ڕێ لە هێرشی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر ئێران بەبێ ڕەزامەندی كۆنگرێس بگرێت.

بڕیاری تاكلایەنەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ترس و نیگەرانی لە نێوخۆی ئەمریكا دروستكردووە لە ئەگەری زیادبوونی زیانی گیانی و تێچووی ماددی گەورە و مشتومڕی دەستووری دروست بووە لەبارەی ئەوەی ترەمپ دەسەڵاتی كۆنگرێسی تێپەڕاندووە كە تەنیا لایەنە دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی جەنگی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ وەك پیاوی ئاشتی خۆی ناساند، بەڵام بووە هەڵگیرسێنەرى جەنگ

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنگرێسى ئەمریكا سنوورداركردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە جەنگی ئێران ڕەتدەكاتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەکانى ئەمریكا دەترسن شەڕى سەر ئێران لە كۆنترۆڵ دەربچێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڤارێکی بەریتانی: لە مێژووی ئەمریكادا هێزی بێ‌ ستراتیژی وەک ئێستا بوونی نەبووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هیندستان چاوپۆشی لە كۆمەڵكوژییەكان دەكات و دەبێتە پارێزەری سەرسەختی ئـ.یسرائیل

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئیكۆنۆمیست: تڕەمپ بەرامبەر ئێران خاوەنی دیدگایەكی ڕوون نییە

سەرەتا