06/03/2026 391 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆیتەرز: هێزەکانى ئەمریکا لە کوشتنى 170 قوتابییەکەى ئێران بەرپرسیارە

پەیام 

بە پێی لێكۆڵینەوە سەربازی و بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانییەكان، هێزەكانی ئەمریكا لە بۆردومانكردنی قوتابخانەكەی ئێران كە 170 قوتابی تێدا كوژرا، بەرپرسیارە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریكییەوە بڵاوی كردەوە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەگەری زۆرە هێزەكانی ئەمریكا لە بۆردومانكردنی قوتابخانەیەكی سەرەتایی كچان لە ئێران بەرپرسیار بن.

هەر چەندە بەپێی قسەی سەرچاوەكانی ڕۆیتەرز، هێشتا لێكۆڵەرەوەكانی سوپا بە ئەنجامی كۆتایی ڕووداوەكە نەگەیشتوون، بەڵام بەدواداچوونێكی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزیش جەخت دەكاتەوە لەوەی هێرشی سەر قوتابخانەی (شەجەرەتولتەیبە)ی سەرەتایی لە باشووری ئێران لە چوارچێوەی هێرش بۆ سەر بنكەیەكی دەریایی سوپای پاسداران، لەلایەن هێزەكانی وڵاتەكەیەوە ئەنجام دراوە.

هەر لەو میانەیەدا، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) دەڵێت نزیكەی 180 منداڵ لە هێرشەكان بۆ سەر ئێران كوژراون و ژمارەیەكی زیاتریش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، یونسێف داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات پابەندبن بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی گرەنتی بكەن.

ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو لە كاتی هێرشی ئاسمانی و مووشەكی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، قوتابخانەیەكی سەرەتایی كچان لە شاری میناب لە پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران بۆردومان كرا و بەو هۆیەوە بەپێی نوێترین ئامارەكان لانیكەم 170 قوتابی كوژران و ژمارەیەكی دیكەیش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ ده‌یه‌وێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌م بكاته‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئێران لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ملیار دۆلاردایە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م كۆنگرێسدا به‌رگری له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێران كرد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای نیوزله‌ندا تانه‌یه‌كی ئه‌و تاوانباره‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ 51 كه‌سی له‌ دوو مزگه‌وتدا كوشت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و ڕووسیا به‌ ته‌له‌فوون له‌باره‌ی جه‌نگی ئێران و ئۆكرانیاوه‌ قسه‌یان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئه‌مریكی: تڕه‌مپ به‌رده‌وامبوونی گه‌مارۆكان به‌ باشترین ڕێگا ده‌زانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاکسیۆس: تڕه‌مپ بۆ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگ هان ده‌درێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ دانوستانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

سەرەتا