8 کاتژمێر پێش ئێستا
234 جار خوێنراوەتەوە
ڕووسیا ڕەخنە لە بێهەڵوێستی ڕۆژئاوا بەرانبەر كوژرانی 170 قوتابییەكەی ئێران دەگرێت
پەیام
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی نوڤوستی ڕەخنەی لە ڕۆژئاوا گرت بۆ پشتگوێخستنی كوژرانی ژمارەیەك قوتابی لەكاتی بۆردومانكردنی قوتابخانەكەیان لە باشووری ئێران.
وتیشی: كوژرانی ئەو قوتابیە ئێرانیانە زۆر تۆقێنەرە و ترسناكی دۆخەكە تەنیا بریتی نییە لە سروشتی دەستدرێژییەكە، بەڵكو لە ژمارەی زۆری قوربانیەكان لەیەكەم ڕۆژی هێرشەكەدا لەگەڵ نەبوونی وەڵامدانەوەی گونجاوی ئەوانەی بانگەشەی ئەوەدەكەن بەرگریكاری بەها مرۆییەكانن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی لەوەكرد گوتاری زاڵ لە ڕۆژئاوا دوژمنكارانەیە لەبری دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی بۆ قوربانیان و كەسوكاریان، ئاماژەی بەوەكرد بەتەنیا یەك وشە هاوسۆزی بۆ كەسوكاری قوربانیەكان دەرنەبڕاوە و ئەوەش شتێكی ترسناكە.
یەكشەممەی ڕابردوو قوتابخانەیەكی سەرەتایی كچان لە شاری میناب لە باشووری ئێران بۆردومانكرا و بەو هۆیەوە 171 قوتابی و 14 مامۆستا و كارمەندی قوتابخانەكە كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە