8 کاتژمێر پێش ئێستا 207 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێكی عێراق داوای پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا دەكات

پەیام 

لە عێراق بەهۆی بۆردومانكردنی حەشدی شەعبییەوە داوای پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا دەكرێت.

فەوزی ئەكرەم تەرزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بۆردومانكردنی حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و پارێزگاكانی بابل و ئەنبار و دیالە و كەربەلا و سەماوە و نەینەوای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی و برینداری لێ كەوتووەتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایشیگەیاند: ئەو هێرشانەی كرایە سەر بارەگاكانی حەشد نیشانەی پرسیاری دروستكردووە و هێرشەكان لە شوێنی ستراتیژدا بووە كە بۆ پاراستنی ئاسایش و ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەكار دەهێنرێت، حەشدی شەعبی هێزێكی فەرمییە و سەر بە دامەزراوەكانی دەوڵەتە و بەئامانجگرتنی واتای پێشێلكردنی سەروەریی نیشتمانی.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: پێویستە لە بەرەنجامی ئەو پێشێلكارییانەی ئەمدواییە و بۆردومانی هێزی ئاسمانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە عێراق ژمارەیەك قوربانی لێ كەوتووەتەوە لایەنی پەیوەنددار لە بەغداد چاو بە ڕێككەوتنی ئەمنی واژۆكراو لەگەڵ ئەمریكا بخشێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێكی عێراق داوای پێداچوونەوە بە ڕێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هێرشێکی ئاسمانی لە بابل؛ دوو بەرپرسی باڵای گروپه‌ میلیشیاكان کوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسانی ھەواڵگری لە ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت جێگره‌وه‌ی مالیكی دابنێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا.. درۆنێك لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خرایە خوارەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی حەشد بۆردومان كرا و بنكەیەكی ئەمریكاش لە بەغداد بەئامانج گیرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: هێرشی ناڕەوای سەر ئێران سەركۆنە دەكەین

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دواى هێرشەکان، عێراق داوا لە هاوڵاتییانى دەکات پابەندی ڕێنماییەكانی سەلامەتی بن

سەرەتا