11/03/2026 295 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران ده‌ مینی بۆ داخستنی گه‌رووی هورمز چاندووه‌

په‌یام

لە هەنگاوێکی سه‌ربازیدا بۆ داخستنی گەرووی هورمز، ئێران دەستی بە چاندنی مین کردووە، ئەمەش واشنتۆنی تووڕە کردووە و هەڕەشەی وەشاندنی گورزێکی بێوێنە و تێکشکاندنی هەر کەشتییەک دەکات کە لەو ڕێڕەوە نزیک ببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی «وۆڵ ستریت جۆرناڵ» کە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە گواستوویەتییەوە، تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەمتر لە ١٠ مینی دەریایی لە گەرووی هورمز چاندووە. ئەم پێشهاتە نوێیە وەک پەیامێکی سیاسیی توند دەبینرێت بۆ گوشاری سەربازیی ئەمریکا و نیشاندانی توانای ئێران بۆ پەکخستنی جومگە ئابوورییەکانی جیهان، بەتایبەت کە نزیکەی ١/٥ی نەوتی جیهان بەم گەرووەدا تێپەڕ دەبێت.

لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند ئەگەر ئەو مینانە لانەبرێن، ئێران ڕووبەڕووی هێرشێک دەبێتەوە کە «هاوشێوەی نەبووە». ترەمپ جەختی کردەوە کە هەمان ئەو تەکنیکە بەکاردەهێنن کە دژی قاچاخچییانی ماددەی هۆشبەر بەکاریان هێناوە بۆ لەناوبردنی هەر بەلەم یان کەشتییەک کە هەوڵی چاندنی مین بدات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕینی ستراتیژیی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ئاستێکی کوشندەتر.

لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکی سەربازیدا توانیویانە ١٦ کەشتیی ئێرانی کە تایبەت بوون بە چاندنی مین تێکبشکێنن، هاوکات گرتەیەکی ڤیدیۆیی ٣٤ چرکەیییان بڵاوکردەوە کە ساتی پێکانی ئەو کەشتییانە نیشان دەدات. ئەم کاردانەوە خێرایە نیشاندەری ئەوەیە کە پنتاگۆن پلانەکانی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچە هەستیارە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە تاران دەیەوێت لە ڕێگەی گرانکردنی نرخی سووتەمەنییەوە ترەمپ ناچار بکات پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیدا بکات، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری کردووە کە هێزی دەریایی وڵاتەکەی پاسەوانیی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بکەن. لەو لایەشەوە تاران دەڵێت نەک تەنیا پاشەکشە ناکەن، بەڵکوو کەشتییەکانی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان وەک قەوارەی زایۆنی دەکەنە ئامانج ئەگەر بێت و دەستوەردان لە کاروباریاندا بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هۆشداری لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دەدات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌سه‌ر بوشه‌هر؛ ڕوسیا هۆشداری به‌ ئیسرائیل ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی پڕۆسه‌ی حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشە درۆنییەکانەوە؛ سعودیە باڵیۆزی عێراقی بانگێشت کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا: به‌شداری له‌ گه‌مارۆدانی گه‌رووی هورمز ناكه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاسایشی بەندەرەکانمان سەلامەت نەبێت هیچ بەندەرێکی ناوچەکە سەلامەت نابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکانی ئیسلامئاباد ئاشکرا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: گەڕێکى دیکەى دانوستان لەنێوان تاران و واشنتن دەست پێ دەکاتەوە

سەرەتا