12/03/2026 274 جار خوێنراوەتەوە

لەسەرەتاى جەنگەوە ١٦ کەشى لەگەرووی هورمز کراونەتە ئامانج

پەیام

لە پەرەسەندنی ململانێکاندا، شەش کەشتی لە گەرووی هورمز و ئاوەکانی عێراق کرانە ئامانج، ئەمەش دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، کە بازاڕی وزەی جیهانی گەیاندە لوتکەی شڵەژان.

لە نوێترین پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەکەدا، دەستەی ئەمنیی دەریایی و بەڕێوەبردنی مەترسییەکان ڕایانگەیاند کە ٤ کەشتی لە گەرووی هورمز بە موشەک پێکراون. هاوکات لە ئاوەکانی عێراقیشدا، دوو کەشتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە ڕێگەی بەلەمی توندڕەوەوە هێرشیان کراوەتە سەر و ئاگریان تێبەربووە، کە بەهۆیەوە ئەندامێکی تاقمی کەشتییەکان گیانی لەدەستداوە. 

ئەم هێرشانە کە کەشتییە پەیوەندیدارەکانی بە ئەمریکا و ئەوروپای کردووەتە ئامانج، بە بەشێک لە ململانێی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و هێزەکانی ئەمریکا و سوپای زایۆنی دادەندرێت. لەو کاتەوەی جەنگ لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە، تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە ١٦ کەشتی لەو سنوورەدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هێرش بوونەتەوە.

لە دوای ٢٨ی شوبات و دەستپێکردنی بۆردومانەکانی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ناوخۆی ئێران، جووڵەی گەشتیاری و بازرگانی لە گەرووی هورمزدا نزیکبووەتەوە لە پەککەوتنی تەواوەتی. ئەم گەرووە کە نزیکەی پێنج یەکی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، بووەتە چەقێکی گرنگی ململانێکان، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بۆ ئاستێک کە لە ساڵی ٢٠٢٢وە وێنەی نەبینراوە.

لەسەر ئاستی سیاسی، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توندترکردنی بۆردومانەکانی بۆ سەر ئێران کردووە ئەگەر بێتو ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت بکرێت. ناوبراو داوای لە کۆمپانیاکانی وزە کردووە بەردەوام بن لە بەکارهێنانی گەرووەکە و ڕایگەیاندووە کە "نزیکەی تەواوی کەشتیگەلی ئێرانی نەماون و لەناوچوون"، ئەمەش وەک گوشارێکی دەروونی و سەربازی بۆ سەر تاران لێکدەدرێتەوە لە سایەی جەنگێکی کراوەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: تێچووی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لە زیانەکەى زیاترە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ ئیسپانیا داوای ڕۆڵگێڕان له‌ چین ده‌كات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێکی مەترسیدارە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: جەنگ زیانی نزیکەى ٢٧٠ ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی نەوت لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەمارۆی دەریایی سەرەتا زیان بە ئەمریکا دەگەیەنێت

سەرەتا