1 کاتژمێر پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

دوورگەیەكی نەوتی ئێران بۆردومان كرا و تارانیش زیانەكان ڕەتدەكاتەوە

پەیام 

جەنگی سەر ئێران دوو هەفتەی تێپەڕاندووە و ئەمڕۆیش دوورگەیەكی نەوتی ئێران بە ئامانج گیرا، بەڵام تاران زیانەكان ڕەت دەكاتەوە.

لە 15هەمین ڕۆژی جەنگی سەر ئێراندا ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی زنجیرەیەك هێرشێكی دیكەیان كردە سەر وڵاتەكە و دەنگی تەقینەوە لە چەندین ناوچەی جیاواز بیسترا.

لە چوارچێوەیەدا دورگەی خارگ كە ناوەندی سەرەكی 90%ی هەناردەی نەوتی ئێرانە بۆردومان كرا و میدیا ئێرانییەكانیش باسیان لەوە كردووە دەنگی 15 تەقینەوەی بەهێز لە دوورگەكە بیستراوە.

لای خۆیەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جگە لەوەی ئەنجامدانی هێرشەكەی بۆ سەر دوورگەی خارگ ڕاگەیاند، هەڕەشەی لەنێوبردنی تەواوی ژێرخانی نەوتی ئێران لەو دوورگەیە دەكات ئەگەر تاران لە داخستنی گەرووی هورمز و ڕێگریكردن لە هاتوچۆی كەشتییەكان بەردەوام بێت.

ترەمپ، ڕایگەیاند كە هێزەكانی وڵاتەكەی سەرجەم ئامانجە سەربازییەكانی ناو دوورگەی خاركیان پێكاوە و سیستمی بەرگریی ئاسمانییشیان تێك شكاندووە.

لە بەرانبەردا، میدیا فەرمییەكانی ئێران و ئاژانسی فارس ڕایانگەیاند: هیچ زیانێك بەر دامەزراوە نەوتییەكان لە دوورگەی خارگ نەكەوتووە. 

سەرچاوە ئێرانییەكان بانگەشەكانی ترەمپیان سەبارەت بە تێكشكانی بەرگرییە ئاسمانییەكان ڕەت كردەوە و جەختیان كردەوە كە سیستمەكان تەنها دوای كاتژمێرێك لە هێرشەكە دووبارە كارا كراونەتەوە.

هاوكات، بەرپرسانی ئەمریكا بە (سی ئێن ئێن)یان ڕاگەیاندووە "هێرشەكان تەنها بنكە سەربازییەكانیان كردووەتە ئامانج نەك كەرتی نەوت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

  • 26 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ هەنگاوێك بێ هەماهەنگیی موجتەبا خامنەیی نانێین

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    ترەمپ ئەو پاداشە 50 ملیۆن دۆلارییەی بۆ مادۆری دانابوو بە هەواڵدەرەكانی نەدا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوژرانى 13 سەربازی ئەمریكا و برینداربوونى 210ی دیكە ڕاگەیەندرا، ئێرانیش دەڵێت زۆر زیاترە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بەم نزیكانە هێزی دەریایمان یاوەری كەشتیەكان لە گەرووی هورمز دەكەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوورگەیەكی نەوتی ئێران بۆردومان كرا و تارانیش زیانەكان ڕەتدەكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکرایەوە و چەندین قوربانى لێکەوتەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات بەو کەسەى شوێنى سەرکردەکانی ئێرانیان پێبدات

سەرەتا