1 کاتژمێر پێش ئێستا 237 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات بەو کەسەى شوێنى سەرکردەکانی ئێرانیان پێبدات

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە فەرمی رایگەیاند، 10 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت بە هەر كەسێك دەدات كە شوێنی سەرکردەکانی ئێرانیان پێبدات. 

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، بڕی 10 ملیۆن دۆلار بە هەر كەسێك دەدات كە شوێنی موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرا بكات و زانیاری لەبارەیەوە بە ئەمریكا بدات. 

پێدانی پاداشتەكە لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاداشت لە پێناو دادپەروەری دێت Rewards for Justice كە بە كورتكراوەی "RFJ" دەناسرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتیكردووەتەوە، هەمان بڕە پارە پاداشتە بۆ ئەوەی شوێنی 9 بەرپرسی تری ئێران ئاشكرا بكات كە ئەوانیش بریتین لە: عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ئەسكەندەر موئمینی وەزیری ناوخۆی ئێران،ئیسماعیل خەتیب وەزیری هەواڵگری، عەلی ئەسغەر حیجازی جێگری سوپاسالار. یەحیا رەحیم سەفەوی راوێژكاری سەربازی رابەری باڵا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا چوار كەسی تری دەستنیشان كردووە بەڵام تەنیا پۆستەكانی نووسیوە ئەوانیش: سكرتێری ئەنجوومەنی بەرگری، راوێژكاری رابەری باڵا، فەرماندەی سوپای پاسداران، سەرۆكی نووسینگەی سەربازی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت دەدات بەو کەسەى شوێنى سەرکردەکانی ئێرانیان پێبدات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئـیسرائیل: تائێستا نزیكەی سێ هەزار بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1967ـەوە مزگەوتی ئەقسای بەڕووى نوێژخوێناندا داخست

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژی جیهانیی قودسدا دەیان وڵات چالاکى و خۆپیشاندان بۆ گەلی فەڵەستین ئەنجامدەدەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەر كەشتییەك مۆڵەتمان لێ وەربگرێت ڕێگای پێ دەدەین لە گەرووی هورمزەوە تێبپەڕێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا گیانلەدەستدانی تەواوى ئەندامانى تیمی فڕۆكەكەى لەعێراق پشتڕاستكردەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران.. ڕۆژی جیهانی قودس بە ڕێپێوان یادكرایەوە و ناوچەیەکى نزیک لە ڕێپێوانەکە بە ئامانج گیرا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: لە هێرشێکى نوێماندا زیانی گیانی و مادییمان بە دوژمنەكانمان گەیاندووە

سەرەتا