1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
نرخی ههر چوار جۆرهكهی بهنزین دیاری كرا
پهیام
لەپێناو ڕێکخستنی نرخ و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، سەقفێکی دیاریکراوی بۆ نرخی جۆرەکانی بەنزین دیاریکرد و بڕیارەکەشی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی بڕیارە نوێییەکان، نرخی بەنزینی نۆرماڵــی حکومی لە بەنزینخانەکاندا بە ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا ئاستی سەرەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە ٨٥٠ دینار بۆ لیترێک دیاریکراوە و ڕێگە بدرێت لەو نرخە تێپەڕێت.
هاوکات بۆ جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنی، وەزارەت بڕیاریداوە نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن لە ١٠٠٠ دینار و بەنزینی سوپەریش لە ١٢٠٠ دینار زیاتر نەبێت لە تەواوی بەنزینخانەکانی هەرێمدا.
لە بەشێکی دیکەی ڕێنماییەکاندا جەخت لەسەر پابەندبوونی تەواوی بەنزینخانەکان کراوەتەوە بە پێوەرە بەرزەکانی کۆنترۆڵی جۆریی، بەشێوەیەک کە کوالێتی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین پێویستە لەگەڵ ڕێنماییە فەرمییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا بگونجێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە