2 کاتژمێر پێش ئێستا
1349 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: لە دەستپێکی جەنگ دژی ئێرانەوە ١٨ سەربازی ئەمریکا کوژراوە
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە ئێران، ١٨ سەربازی ئەمریکایی کوژراون.
ترەمپ لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە لەبارەی ئەو جەنگانەی کە ئەمریکا تێدا بەشدار بووە، زانیاری بڵاو کردەوە رایگهیاند، وێرای بەراوردکارییەک لەگەڵ ژمارەی کوژراوانی ئەفغانستان، عێراق، ڤیەتنام، کۆریا و ئێران، ڕایگەیاند، "چوار مانگ لە جەنگی ئێراندا: ١٨ کوژراو".
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ١٧ی تەمووز ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هێرشێکدا لە ئوردن دوو سەربازییان کوژراوە.
ڕۆژی ١٨ی تەمووزیش سێنتکۆم ڕایگەیاندبوو کە لە عێراق سەربازێکیان کوژراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە