2 کاتژمێر پێش ئێستا
675 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: بنكه سهربازییهكان و كۆگاكانی درۆنمان له ئێران بۆردومان كرد
پهیام
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، بۆ یازدەیەمین شەوی لەسەریهك، هێرشەکانی بۆ سەر بنکە سەربازیی و لۆجستییەکان و کۆگاکانی درۆن ئێران ئەنجامدا، راشیگهیاندووه، هێرشهكان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا ئهنجام دراون.
بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، شەپۆلی نوێی هێرشەکان بە مەبەستی لاوازکردنی تواناکانی ئێران ئەنجامدراون لە دروستکردنی مەترسی بۆ سەر کەشتیوانیی بازرگانی لەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا، هاوکات ئاماژە بە چالاکبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە تاران دراوە.
سێنتکۆم ڕوونیکردووەتەوە لە سێ مانگی ڕابردوودا، ئێران هێرشی کردووەتە سەر زیاتر لە ٣٠ کەشتیی بازرگانی کە بەو ڕێڕهوییه ئاوییە نێودەوڵەتییە گرنگەدا تێپەڕیون، بەوەش ژیانی دەريەوانانی خستووەتە مەترسییەوە و ڕێگریی لە ئازادیی کەشتیوانی کردووە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە گەرووی هورمز بە کراوەیی بۆ ڕەتبوونی کەشتییە بازرگانییەکان دەمێنێتەوە و، لە سەرەتای مانگی ئایاری ڕابردووەوە هێزەکانی ئەمریکا هاوکاربوون لە ئاسانکاریی بۆ تێپەڕبوونی نزیکەی ٩٠٠ کەشتیی بازرگانی و ٤٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە