2 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، سبەینێش ئاسمان هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، پلەکانى گەرماش بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە   16-3-2026
کەش / ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور  دەبێت، لەناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم ( پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە وە ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران) هەروەها ناوچە سنووریەکانی باکوور دابارین بەشێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر تاکو کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت.  پاشان کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.  
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوی .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7 ) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی 
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 19 پلەی سیلیزی
سبەى سێ شەممە 17- 3- 2026 
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچە هەور و  ساماڵ دەگۆڕێت .  لەکاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک. 
ئاراستەی با /  لەنێوان باکووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە گشتی کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  لەکاتەکانی بەیانی زوو لەنێوان (  3-  5 ) کم دەبێت پاشان بەرز دەبێتەوە بۆ ( 7 – 9) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی 
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 16  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
16 – 3- 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 172 كوژراوی لێكەوتووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زنجیرەیەك هێرشی درۆنی و مووشەكی هەولێر و كۆیەی هەژاند و قوربانى لێکەوتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە بارانبارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و سێ رۆژ دەخایەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دواى مووشەکبارانى بنکەکانیان، ئیتاڵیا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان دەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ژمارەیەك میدیای هەرێم لایەنگری ئەمریكا و زایۆنیستەكانن

سەرەتا