13/03/2026 349 جار خوێنراوەتەوە

لە سبەینێوە بارانبارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و سێ رۆژ دەخایەنێت

پەیام 

شەپۆلێكی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە كە پێشبینی دەكرێت ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت و لە دوانیوەڕۆى سبەینێوە دەستپێبكات.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕاپۆرتی پێشبینییەكانی بۆ سێ ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی شەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ڕۆژی یەكشەممە كاریگەریی شەپۆلەكە چڕتر دەبێتەوە و دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە، بەتایبەتی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات، باكووری ڕۆژهەڵات و ئیدارەی گەرمیان؛ هاوكات ئەگەری بارینی تەزرە و چالاكبوونی خێرایی با بۆ سەرووی 40 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا هەیە. 

كەشناسیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە كە پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو و بە بڕی 4 بۆ 7 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

هەروەها بەپێی پێشبینییەكان ڕۆژی دووشەممە نمەباران لە ناوەڕاست و باكوور بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات بارانی مامناوەند دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان بە لاوازی دەمێنێتەوە و لە درەنگانی شەودا ئەگەری بەفربارینێكی كەم لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بەتایبەت لە ناوچەكانی گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی، لە كاتی لێزمەباران و هەورەتریشقەدا وریای گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا بن و ڕێكارە پێویستەكان بگرنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا