2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
ئهفغانستان.. لههێرشێكی پاكستاندا بۆسهر نهخۆشخانهیهك 400 كهس كوژران
حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای پاکستان بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە شاری کابول، لانی کەم ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
حەمدوڵڵا فیترەت، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامیى ئەفغانستان ئاشکرای کرد، بۆردومانەکە شەوی ڕابردوو بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرى ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان ڕوویداوە و بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکەی خاپوور کردووە، تیمەکانی فریاگوزاریش تا ئێستا سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و دەرهێنانی تەرمەکانن.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە "تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی" ناو برد، هەروەها ئیسلام ئابادی تۆمەتبار کرد بەوەی بە ئەنقەست دامەزراوە مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج. ڕاشیگەیاند: لە هێرشەکەدا لانی کەم ٤٠٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە بەرانبەردا، سوپای پاکستان بەتەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و ئەو زانیارییانەی بە هەواڵێکی چەواشەکارانە ناو برد، جەختیشی کردەوە کە فڕۆکەکانیان تەنیا بنکە سەربازییەکان و کۆگاکانی چەکی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی خۆیانیان پێکاوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە