2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
ئێران ڕهتی دهكاتهوه پهیوهندی لهگهڵ ئهمریكادا ههبێت
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، دەنگۆی بوونی کەناڵی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەتدەکاتەوە.
عەراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' ڕایگەیاند کە کۆتا پەیوەندی لەگەڵ ویتکۆف پێش ئەوە بووە کە ئەمریکا بڕیاری کۆتاییهێنان بە دیپلۆماسییەت بدات و دەست بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بکات.
جەختیشیکردەوە کە هەر بانگەشەیەکی پێچەوانەی ئەمە، تەنها بۆ مەبەستی چەواشەکردنی "بازرگانانی نەوت" و ڕای گشتییە، لە پێناو دابەزاندنی نرخی نەوت.
ئەم ڕەتکردنەوەیەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت کە پێگەی 'ئەکسیۆس'ی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئیسڕائیلیش بڵاویانکردەوە گوایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عێراقچی و ویتکۆف نامەیان گۆڕیوەتەوە.
هاوکات پێشتریش سەرچاوەیەکی ئێرانی ئاشکرایکرد بوو کە تاران نامەکانی ویتکۆفی پشتگوێ خستووە و ئامادە نەبووە وەڵامیان بداتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە