2 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
تڕەمپ: ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن
پهیام
دۆناڵد ترەمپ سەردانەکەى بۆ چین هەڵوەشاندەوە، لەبارەى وڵاتانى ناتۆیشەوە دەڵێت: ئێمە ٤٠ ساڵە دەیانپارێزین بەڵام ئەوان ئامادە نین هاوکاریمان بکەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین کە بڕیار بوو کۆتایی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دابخات. ?لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئەمریکا لە دۆخی جەنگدایە، بۆیە زۆر گرنگە لە واشنتۆن بمێنێتەوە و سەرپەرشتیی دۆخەکە بکات.
هاوکات سەرۆکی ئەمریکا بە توندی ڕەخنەی لە هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ گرت و بە جێهێشتنی واشنتۆن بە تەنیا لە دۆسیەی پاراستنی هاتوچۆی کەشتیگەل لە گەرووی هورمز تۆمەتباری کردن.
ترەمپ هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپا و یابانی بە بێهیواکەر ناو برد و ڕایگەیاند، ئەوان زۆر زیاتر لە ئەمریکا پێویستیان بە نەوتی کەنداوە، بەڵام ئامادە نین لە پرسێکی لاوەکیی وا بچووکدا هاوکاریی واشنتۆن بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "ئێمە ٤٠ ساڵە دەتانپارێزین و تریلیۆنان دۆلارمان بۆ ناتۆ خەرج کردووە، بەڵام لە کاتی پێویستدا لەپشتمان نین"، ترەمپ بانگەشەی ئەوەشی کرد: هەندێک جار داواى هاوکاری دەکەین مەرج نیە پێویستمان بێت بەڵکو هاوپەیمانەکانمان تاقى دەکەینەوە. ئەگەرنا خۆمان دەتوانین لەماوەى یەک هەفتەدا جەنگی ئێران یەکلا بکەینەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە