2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
گروپێكی چهكداری عێراقی به ئامانج گیرا و دوو بهرپرسیان كوژرا
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند کە بەرپرسی ئەمنی و وتەبێژەکەیان، "ئەبو عەلی عەسکەری" لە ئاکامی ھێرشێکدا، کوژراوە.
لەوبارەیەوە ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، ئەبو حوسێن حەمیداوی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ھەواڵی کوژرانی ئەبو عەلی عەسکەری پشتڕاست کردووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هیچ وردەکارییەک لەبارەی چۆنییەتی کوژرانی عەسکەری و شوێنی کوژرانەکەی ڕانەگەیاندراوە.
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەبو حوسێن حەمیداوی ڕایگەیاندووە، ئەبو موجاھید عەساف لە شوێنی ئەبو عەلی عەسکەری وەک بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، دەستنیشان کراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە