17/03/2026 312 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

په‌یام
سەرۆکی پەرلەمانى ئێران پەیامی دوای جەنگ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت و ئەمریکا دەبێت لەم ناوچەیە بڕوات. 

محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایشی هەرێمی دەبێت بەردەوام بێت و نابێت لە دەرەوە بەسەر وڵاتاندا بسەپێنرێت. ئەوان بەڕوونی بە وڵاتانی ناوچەکەیان ڕاگەیاندووە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا هیچ ئاسایشێک ناهێنێت، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بڕۆن. ئەو دەڵێت: دوای کۆتاییهاتنی ئەم جەنگە، ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی دەگۆڕێت، بەڵام بە پێچەوانەی ویستی واشنتۆنەوە دەبێت. 

سەبارەت بە تواناکانیان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران شکستی ئەمریکای لە سەپاندنی پلانەکانی ڕاگەیاند و وتی: "ئێمە هەموو ئەوەی پلانمان بۆ دانابوو بەسەرکەوتوویی جێبەجێمان کرد". ڕاشیگەیاند: دوای جەنگی ١٢ ڕۆژە، گۆڕانکاریی گەورە لە سیستەمی سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکدا کراوە، ئەمەش وای کردووە دوژمن نەتوانێت بیانپێکێت. 

قالیباف ڕاشیگەیاند: ئێران چیتر ئەو بازنەیە قبووڵ ناکات کە پێک دێت لە "جەنگ، پاشان ئاگربەست، دواتر دانوستان و دیسانەوە جەنگ"، بەڵکو دەبێت ئەو هەڕەشەیە بە یەکجاری بنەبڕ بکرێت. ئەو دەڵێت: دواى جەنگ ئێران بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامیی ناوچەکە، سیستەمێکی نوێ دادەمەزرێنێت کە تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانی خۆیان دەکات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: تاڕێککەوتنى کۆتایی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران بەردەوام دەبێت

سەرەتا