17/03/2026 566 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد تڕەمپ: هاوپەیمانەكانمان لەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوون

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا توڕەی خۆی بەرانبەر بە وڵاتانی ناتۆ و یابان و كۆریای باشوور دەردەبڕێت و دەڵبێت ئەوە تاقیكردنەوەیەكی گەورە بوو تێیدا دەرنەچوون.

لە نوێترین لێدوانیدا دۆناڵد تڕەمپ، ئاماژەی بەوە كرد كە زۆربەی هاوپەیمانەكانیان لە ناتۆ ڕەتیانكردووەتەوە بەشداری لە پرۆسە سەربازییەكانی ئەمریكا دژی ڕژێمی ئێران بكەن بكەن.

دەشڵێت: ناتۆ هەڵەیەكی مێژوویی و گەورەی ئەنجامدا، ئەمە تاقیكردنەوەیەك بوو بۆیان و تێیدا دەرنەچوون،  ئێمە پێشتر هاوكارییەكی زۆری وڵاتانی ناتۆمان كردووە، بەڵام ئەوان نایانەوێت لەم كاتەدا هاوكارمان بن، بۆیە چیتر بۆ پاراستنی گەرووی هورمز پێویستمان بە هیچ هاوكارییەكی ئەوان نییە."

وەك ئاماژەیەك بۆ لاریجانی ترەمپ ئەوەشی ڕاگەیاند كە دوێنێ یەكێك لە سەركردە باڵاكانی ئێران كە بەرپرسیار بووە لە كوشتنی خۆپیشاندەران، كوژراوە.

لەلایەكی دیكەوە، لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان، ئاشكرایكرد كە بەرامبەر بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا تڕەمپ زۆر تووڕەیە كە هەرگیز پێشتر بەو شێوە تووڕە نەیبینیوە، چونكە ئەوان وانیشانی دەدەن كە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی كێشەیان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێككەوتنەكە لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە واژوو دەكرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بۆ 39یەمینجار ڕێككەوتنی ڕاگەیاند و تائێستاش بە فەرمی هیچ نەکراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان: شه‌وی ڕابردوو سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ و قورسه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی پێشووی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: جه‌نگی ئێران ملیۆنان كه‌س له‌ جیهاندا ڕووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار ده‌كاته‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تا سێ ڕۆژی داهاتوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

سەرەتا