2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
لەم مانگەدا ٣٠٧ هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
لەم مانگەدا ٣٠٧ هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەو هۆیەشەوە هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥١ ى دیکەش بریندار بوون.
تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (سی پی تی)، ی ئەمریکی ڕایگەیاند، لە ٧ـی ئادار تاوەکو ١٥ـی ئادار، سوپاى پاسدارانى ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق ١١١ هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ٣٦ کەس بوونەتە قوربانی کە چواریان شەهید بوون و ٣٢ی دیکەیان برینداربوون.
سی پی تی ئاماژەی بەوە داوە، بەراورد بە هەفتەی یەکەمی شەڕەکە، کە گرووپەکان ١٩٦ هێرشیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدابوو، ژمارەی هێرشەکان کەمیکردووە، بەڵام ژمارەی قوربانییان، بە رێژەی لەسەدا ٥٦ زیادیکردووە، بەشێوەیەکی گشتی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، ٣٠٧ هێرش و بۆردوومان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و ٥٩ کەسیش بوونەتە قوربانی.
ئەو ڕێکخراوە راشیگەیاند، لە کۆی ئەو ١١١ هێرشەی هەفتەى ڕابردوو کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان لە هەفتەی رابردوودا، ٧٦ هێرش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ بووە و ٢٤ هێرشیش لە رێگەی مووشەک و ١٠ هێرش لە رێگەی تۆپخانەکانەوە بووە، هەروەها ١ هێرشیش لە رێگەی تەقەکردنەوە بووە، کە تیایدا چەکداران بە هەڕەمەکی تەقەیان ئاراستەی گوندی قندۆڵ لە سنووری قەزای پشدەر کردووە
سەبارەت بە کۆی گشتی قوربانییانی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە ٣٦ قوربانین لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: چوار شەهید و ٣٢ بریندار هەن، کە ١٢ قوربانی لە پاسەوان، پێشمەرگە و چەکداری بیانیی نابەشدار لەو جەنگە بوون، ١٣ کەسی سڤیلیش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە