2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
داواى چۆڵكردنی چوار گوند له باشووری لوبنان دهكرێت
پەیام
سوپای زایۆنی هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی لوبنان چڕتر کردووەتەوە، لە نوێترین پێشهاتدا داواى چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی باشوری لوبنان و بەیرووت دەکات.
بۆ یەکەمجار لە دوای دەسپێکی شەڕەوە، باڵەخانەیەک لە گەڕەکی "باشوورە" لە ناو جەرگەی بەیروتی پایتەخت، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی سوپای زایۆنییەوە بە تەواوەتی داڕما، ئەم هێرشە دوای ئەوە هات کە قەوارەی زایۆنی ئاگادارکردنەوەی بۆ دانیشتووانی باڵەخانەکە ناردبوو بۆ چۆڵکردنی.
هەروەها قەوارەی زایۆنی داوای لە دانیشتووانی گوندەکانی (خربە سلم، بیت یاحون، صریفا، و دێر قانون النهر) لە باشووری لوبنان کردووە دەستبەجێ بەرەو باکووری ڕووباری "زەهرانی" کۆچ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە، دەوروبەری شارۆچکەی "یحمر" لە ناوچەی بیقاع دوای شەوێکی خوێناوی و پڕ لە گرژی، کەوتە بەر دوو هێرشی ئاسمانی توندی سوپای زایۆنی و بەپێى ڕاگەیەنراوی وەزارەتى تەندروستى لوبنان دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە