2 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
عامری: لە هێرشەکاندا ٦٠ چەکداری حەشد کوژران و ١٠٠ـى دیکەش برینداربوون
پەیام
ھادی عامری: "لە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ٦٠ چەکداری حەشد کوژراون و ١٠٠ی دیکەیش برینداربوون".
ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ھادی عامری ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق تا ئێستا، ٦٠ چەکداری حەشد کوژراون و ١٠٠ی دیکەیش برینداربوون.
ھادی عامری لە ڕاگەیاندراوێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشانەی کراونەتەوە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق.
داواشی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و حکوومەتی عێراق کردووە کە بەپەلە دەستوەردان بکەن و سنوورێک ئەو ھێرشانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی دابنێن.
ھەروەھا ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ھادی عامری باسی لەوەش کردووە لە ئاکامی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراونەتە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق تا ئێستا، ٦٠ چەکداری حەشد کوژراون و ١٠٠ی دیکەیش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە