2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ھێرشەکەی سەر هۆتێل ڕەشید لە بەغدا ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە
پهیام
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند کە بە ئاراستەکردنی مووشەکێک، ھێرشکراوەتە سەر هۆتێل ڕەشید لە بەغدا.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، مووشەکێک کە لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەکرابوو لەسەر هۆتێل ڕەشید کەوتووەتەخوارەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەگەڵ ھێرشەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
پێشتر لە میدیاکانی عێراقدا ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە بە ئاراستەکردنی دڕۆنێک کۆتا نھۆمی هۆتێل ڕەشید کراوەتە ئامانج کە شوێنی نێردەی یەکێتیی ئەورووپایە.
ھاوکات بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئەوە دەبیندرێت کە بەھۆی ھێرشەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە کۆتا نھۆمی هۆتێل ڕەشید کەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە