3 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ئاسمانی عێراق تا یەکشەممە بە داخراوی دەمێنێتەوە
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاری دا داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە درێژ بکاتەوە، کە هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەکان دەگرێتەوە.
فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بڕیارەکە وەک هەنگاوێکی خۆپارێزیی کاتیی بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتە ئاسمانییەکان دراوە و ئەمە دووەم جارەیشە کە درێژ دەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنە خێراکانی ناوچەکە دراوە، هەروەها جەخت کراوەتەوە کە دامەزراوەکانی فڕۆکەوانی بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پیشهاتەکان و بڕیارەکە بەپێی هەر گۆڕانکارییەکی نوێ دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەرەنتی کردنی پاراستنی مەودای ئاسمانی وڵات لە هەر مەترسییەک.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە