1 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
بارەگایەکی حەشد لە بەغدا کرایە ئامانج
لە میانی ھێرشێکی ئاسمانییدا، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە باکووری بەغدا، بۆردومان کرا.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوتەوە، ئەوە دەبنیندرێت کە ھێرشێکی ئاسمانیی کراوەتە سەر ناوچەی نەباعی سەربە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکەدا، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی نەباعی بۆردومانکراوە و بەھۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە بارەگاکەدا کەوتووەتەوە.
تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی و لایەنە فەرمییە ئەمنییەکانی عێراق، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە