2 کاتژمێر پێش ئێستا 199 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل بۆردومانكردنی ناوەندێكی توێژینەوەی ئەتۆمی لە زانكۆیەكی تارانی پایتەخت ڕاگەیاند

پەیام

لە ڕۆژی 23 هەمینی جەنگی سەر ئێران، فڕۆكە جەنگیەكانی قەوارەی زایۆنی و ئەمریكا بەردەوامن لە هێرشكردنە سەر ئامانجەكانیان لە تاران و شارەكانی دیكە، هەروەها لە شارە كوردییەكان 44 یەكەی نیشتەجێ بوون بۆردومان كراون.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: لە هێرشەكانی سەر تاران، بنكەیەكی گرنگی توێژینەوەی ئەتۆمیان لە زانكۆی مالیك ئەشتەری بۆردومان كردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل توانیویەتی شوێنێكی تایبەت بە پیشەسازیی سەربازی بكاتە ئامانج كە بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ناوەكی و ئامرازە جەنگییە پێشكەوتووەكان بەكار دەهات، بۆ بەرەوپێش بردنی توانای ئەتۆمی و موشەكی بالیستی ئێران.

لەلایەكی دیكەوە، میدیا ناوخۆییەكانی ئێران هەواڵی بیستنی دەنگی تەقینەوەی گەورەیان لە ڕۆژهەڵاتی تاران بڵاو كردەوە و ڕایانگەیاند، كە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووبەڕووی هێرشی هێزەكانی دوژمن بوونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی فەرمیی ئێران ئاماژەی بەوە كردووە، كە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل، بوونەتە هۆی وێرانبوونی 44 یەكەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە سنووری پارێزگای كوردستانی ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان لێكۆڵینەوە لە ناردنی هێز بۆ پاككردنەوەیی مین لە گەرووی هورمز دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل بۆردومانكردنی ناوەندێكی توێژینەوەی ئەتۆمی لە زانكۆیەكی تارانی پایتەخت ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: ژمارەی بریندارانی عەراد و دیمۆنا بۆ سەرووى 175 كەس بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: به‌ ته‌نیا كێڵگه‌ی پارسی ئێرانمان به‌ ئامانجگرتووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌ ئێران پێكرا سه‌لامه‌ته‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "ڕووسیا سوودمه‌ندی جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆیه‌كه‌مجار له‌ جه‌ژندا؛ نوێژ له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا نه‌كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: چاوەڕێی هێزی مارێنزی ئەمریکین و سوپرایزمان ئامادە کردووە

سەرەتا