2 کاتژمێر پێش ئێستا 217 جار خوێنراوەتەوە

ئیسڕائیل: ژمارەی بریندارانی عەراد و دیمۆنا بۆ سەرووى 175 كەس بەرزبووەوە

پەیام

ئاماری بریندارانی هێرشە موشەكییەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكانی دیمۆنا و عەراد لە باشووری ئیسرائیل بۆ 175 كەس بەرزبووە، هاوكات بەهۆی هێرشی حزبولڵا كەسێك كوژراوە.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە كە لە ئەنجامی هێرشە موشەكییەكانی ئێران بۆ سەر شارەكانی دیمۆنا و عەراد، زیاتر لە 175 كەس برینداربوون كە باری تەندروستی 11 كەسیان ناجێگیرە، لە ئەنجامی وێران بوونی گەڕەكێك لە عەراد، كە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك كەوتنە ژێر داروپەردوی وێران بووی باڵەخانەكانەوە، میدیای ئیسڕائیل باس لەوە دەكەن كە 20 خانوو زیانیان پێ گەیشتووە.

سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی كردەوە، كە یەكێك لە موشەكەكان لە نزیك وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا كەوتووەتە خوارەوە، هەروەها موشەكێك لە عەراد بەرگری تێپەڕاندووە، ئەمەش وایكرد سەرۆكی ئەركانی سوپا فەرمانی لێكۆڵینەوەیەكی ورد و بەپەلە لەبارەی شكستی بەرگرییە ئاسمانییەكان دەربكات.

هەرچەندە زانیاریەكان باس لەوە دەكەن كە ژمارەیەكی زۆر كەس لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا بەڵام لایەنی فەرمی ئیسڕائیلی هیچ لەبارەی كوژراوانەوە ئاشكرا نەكردووە.

هاوكات لەگەڵ ئاڵۆزییەكانی باشوور، لە بەرەی باكووریشەوە بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی لوبنان بۆ سەر ناوچەی "مسگاف عام" لە جەلیلی سەروو، كەسێك كوژرا و زیانی زۆریش بەو ناوچە سنوورییانە گەیشت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان لێكۆڵینەوە لە ناردنی هێز بۆ پاككردنەوەیی مین لە گەرووی هورمز دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل بۆردومانكردنی ناوەندێكی توێژینەوەی ئەتۆمی لە زانكۆیەكی تارانی پایتەخت ڕاگەیاند

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل: ژمارەی بریندارانی عەراد و دیمۆنا بۆ سەرووى 175 كەس بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو: به‌ ته‌نیا كێڵگه‌ی پارسی ئێرانمان به‌ ئامانجگرتووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌ ئێران پێكرا سه‌لامه‌ته‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    "ڕووسیا سوودمه‌ندی جه‌نگی سه‌ر ئێرانه‌"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆیه‌كه‌مجار له‌ جه‌ژندا؛ نوێژ له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا نه‌كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: چاوەڕێی هێزی مارێنزی ئەمریکین و سوپرایزمان ئامادە کردووە

سەرەتا