2 کاتژمێر پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
بۆردومانی چڕی تاران و شارەكانی ئێران كرا و فەرماندەیەكی سوپای پاسداران كوژرا
پەیام
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تارانی پایتەختی ئێران كەوتە
ژێر بۆردومانێكی چڕەوە، لە شیرازیش فەرماندەیەكی سوپای پاسداران كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان، هێرشە ئاسمانییەكان بۆ
سەر تاران و دەوروبەری لە كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەستیان پێ
كردووە و تاوەكو كاتژمێ پێنجی بەرەبەیان بەردەوام بوون، هێرشەكان ناوچە جیاوازەكانی
باكوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای تارانی گرتەوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستران، هەروەها
كارەبای بەشێك لە ناوچە گرنگ و ستراتیژییەكان بڕا.
لە پاڵ ئەو هێرشانەدا، ئاژانسی هەواڵی
"فارس" كوژرانی "ئیبراهیم مورتەزەوی"، فەرماندەی دیاری سوپای
پاسدارانی ئێرانی پشتڕاست كردەوە، كە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر شاری شیراز
لە باشووری وڵاتەكە گیانی لەدەست داوە.
لە بەرانبەردا، ئیڤی دیفرین، وتەبێژی سوپای
زایۆنی لە لێدوانێكدا ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بە بەشێك لە پلانێكی درێژخایەن ناو برد و
ئاشكرای كرد كە پێشبینی دەكەن جەنگی دژی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی بۆ چەند هەفتەیەكی
دیكە بەردەوام بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە