2 کاتژمێر پێش ئێستا 20 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بە فەرمی ناڕەزایی لە نەتەوەیەكگرتوەكان لە ڕێكارەكانی ئوردن دەربڕی

پەیام

ئێران ئوردن تۆمەتبار دەكات بەوەی ئاسانكاریی بۆ هێرشەكانی سەر وڵاتەكەی كردووە و دەڵێت بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی زیانە گیانی و ماددییەكانی دەكەوێتە ئەستۆ.

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان نامەیەكی ناڕەزایی پێشكەشی هەر یەك لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی ڕێكارە نایاساییەكانی ئوردن كرد.

ئێران لە نامەكەیدا ئوردنی تۆمەتبار كردووە بە ئاسانكاریی بۆ ئەنجامدانی كردەوەی دوژمنكارانە لە خاكەكەی و داوای كرد ئوردن هەر پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بوەستێنێت و ڕێگری بكات لە بەكارهێنانی خاك و ئاسمان و دامەزراوەكانی لە چالاكیەكان دژی ئێران.

ئیروانی جەختی كردەوە لەوەی ئێران مافی خۆیەتی كاربكات بۆ لێپرسینەوە لە ئوردن بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و هۆشداریدا لەوەی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ شێواندنی ڕاستیەكان و ڕاكردن لە بەرپرسیارێتی دەبێتە هۆی پەرەسەندنێكی مەترسیدار كە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. ئاگر لە گەڕەكێكی جوولەكەنشینی لەندەن كەوتەوە و چوار ئەمبوڵانس سووتێنران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بە فەرمی ناڕەزایی لە نەتەوەیەكگرتوەكان لە ڕێكارەكانی ئوردن دەربڕی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران مۆڵەتەكەی ترەمپ ڕەت دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆردومانی چڕی تاران و شارەكانی ئێران كرا و فەرماندەیەكی سوپای پاسداران كوژرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئیسرائیل لەڕێى تەقاندنەوەى پردەکانى لوبنانەوە ئامادەکارى بۆ هێرشى زەمینى دەکات"

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زۆرێك لە گەلان نەورۆز بە بەشێك لە ناسنامەی كلتووری و مێژوویی خۆیان دەزانن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: هێرشكردنە سەر بنكە ئەتۆمییەكان لێكەوتەی مەترسیدارى دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بە موشەك فڕۆكەیەكی ئێف 15مان لە نزیك دوورگەى هورمز پێکاوە

سەرەتا