2 کاتژمێر پێش ئێستا 238 جار خوێنراوەتەوە

نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ خوار 4200 دۆلار و زیو بۆ 62 دۆلار دابەزی

پەیام

بەهۆی بەردەوامیی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 110 دۆلار، بازاڕەكانی جیهان تووشی شۆك بوون و نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ خوار 4200 دۆلار و زیویش بۆ خوار 62 دۆلار دابەزی.

ئەم داڕمانەی كانزای زەرد، كاریگەریی لەسەر بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش داناوە؛ مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بۆ 970 هەزار دینار دابەزیوە و ئەگەر نەوت بە بەرزی بمێنێتەوە، پێشبینی دەكرێت بۆ خوار 950 هەزار دیناریش دابەزێت.

لە لایەكی دیكەوە، كانزای سپیش بێبەش نەبووە لەم قەیرانە؛ تەنیا ئەمڕۆ ئۆنسەیەك نرخی زیو سێ دۆلاری لێ بووەوە و بۆ چوارەمین هەفتەیە ڕووی لە دابەزینە، هەفتەی ڕابردوویش لەسەدا 15ی بەهاكەی لەدەست داوە.

بەپێی شیكارییە ئابوورییەكان، هۆكاری دابەزینی نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ خوار 4200 دۆلار، درێژەكێشانی جەنگەكە و مەترسییەكانی هەڵاوسانە، كە وایكردووە بانكی ناوەندیی ئەمریكا سوودی بانكی كەم نەكاتەوە، ئەمەش وەبەرهێنەرانی ناچار كردووە زێڕەكانیان بفرۆشن بۆ خۆپاراستن لە زیانەكانی بۆرسە.

ئەم شڵەژانەی بازاڕەكان لە كاتێكدایە كە ترەمپ هەڕەشەی لێدانی وێستگەكانی كارەبای ئێران دەكات. لە بەرانبەردا تاران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی كە ئەگەر بكرێتە ئامانج، تەواوی دامەزراوەكانی وزە لە كەنداو خاپوور دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ خوار 4200 دۆلار و زیو بۆ 62 دۆلار دابەزی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەروازەى پەروێزخان: یەکشەممە هاتووچۆى بازرگانى لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپا داواى ڕاگرتنی جەنگ و پاراستنی ژێرخانى وزە دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تایوان پێشنیارێکی چین بۆ "دەستەبەرکردنی وزە" ڕەتدەکاتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر قه‌ته‌ر؛ كێڵگه‌ غازییه‌كانی وێران ده‌كه‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات: هێرشی مووشەکی بۆسەر کێڵگەیه‌كی غازی سرووشتی پووچەڵ کرایەوە

سەرەتا